ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە #15-11-2023#، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانی نێوان #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتی فیدڕاڵیی ئێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێک لە وەزارەتەکان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوکراو بۆ فەرمانگەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 222 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!