لە بەردەوامی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵەوانێتی فێرگەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان و لە دووەم یاری خۆیاندا، فێرگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی بابان# ڕووبەڕووی فێرگەی #تیپی وەرزشی چیا#ی شاری #سلێمانی# بوونەوە، لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 11:30 خولەکی سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە #16-12-2023# بەڕێوەچوو تێیدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز و ناوازە دواجار یاریزانانی فێرگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی 3 گۆڵی یەکلایەنە بردنەوە بەدەست بهێنن و بەو سەرکەوتنەش بوونە خاوەن 6 خاڵ لە دوو یاریاندا.
جێگەی باسە فێرگەی یانەی پێشمەرگە لە یاری یەکەمی دا توانی بە ئەنجامی 8 گۆڵی بێ وەڵام لە فێرگەی یانەی شۆڕیجەی شاری #کەرکووک# ببەنەوە.
پاڵەوانێتی فێرگەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری 31 فێرگەیە کە دابەش کراون بەسەر 7 گرووپدا و یارییەکانی بۆ لە دایکبووانی 2010 بەڕێوە دەچێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 264 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!