#مەسرور بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی زاگرۆس فەتاح ئاغا کرد، بۆ کۆچی دوایی دایکی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی #29-12-2023# مەسروور بارزانی سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
زاگرۆس فەتاح ئاغا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 216 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!