پاش ئەوەی بە مەبەستی ئەنجام دانی کەمپێکی مەشقی ڕوویان لە شاری #سلێمانی# کرد، یانەی پێشمەرگە وەک نەریتە هەمیشەییەکانی و هاوکاریە بەردەوامەکانی، دەرگای یاریگەکانی بە ڕووی تیمی تۆپی پێی یانەی کەرخ کردەوە.
ئەمە و پاش ئەو هەڵوێستەی یانەکە، دەستەی کارگێڕی یانەی کەرخ سوپاسی تایبەتیی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە دەکەن بۆ ئەو هاوکارییە و هەروەک یانەی پێشمەرگەیان بە دامەزراوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی ئێراق وێنا کرد.
لە بڵاوکراوەیەکی یانەی کەرخ هاتووە کە حاکم مەحمود ئەحمەد وەک هەمیشە و بە گرنگییەوە لە وەرزشی ئێراق و ژێر خانی وەرزشی وڵات دەڕوانێت و جیاکاری لەنێوان یانەکان ناکات هەر بۆیە بە سوپاسەوە سەیری ئەو هەڵوێستە جوانەی دەکەن و دڵسۆزییەکانی بەرز دەنرخێنن بۆ خزمەت بە وەرزش و وەرزشکاران و یانەکان بێ جیاوازی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 219 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!