پیرێژنی پیر چێڵێ
بەس بکە بێڵەبێڵێ
گۆلک بەربووە بەرچێڵێ
چێڵ: مانگا، بێڵەبێڵ: مەبەست لە دەنگێکە کە بزن دەری دەبرێت، واتە: هاوارهاواری بزن، گۆلک: گوێرەکە. لە کوردەواردا کاتێک گوێرەکە یان کاریلە و بەرخۆلە فێری گیاخواردن دەبن، ئیتر ناهێڵن شیری دایکیان بخۆن، لەبەر ئەوەی خاوەنی ماڵات، بۆخۆی دەیاندۆشێت. واتە: پیرێژن لەبەر قسە ئاگای لە گوێرەکە نییە کە کەوتۆتە مژینی گوانی مانگا. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەبەر زۆربڵەیی، ئاگای لە کاری خۆی نەمێنێت و تووشی زیان ببێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 27 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!