ناونیشانی پەرتووک: قاچار قوچار
ناوی نووسەر: ڤیڤیک شانبهاگ
ناوی وەرگێڕ: #جەبار سابیر#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووک=KTML_End=
قاچار قوچار ڕۆمانێکی مۆدێرنی هیندییە. گێڕانەوەی ئەم ڕۆمانە لە قاوەخانەیەکەوە دەست پێدەکات و هەر لەوێیش کۆتایی دێت. گێڕەرەوە لە دەست هەراوزەنا و دەمەبۆڵە و شەڕی خێزانەکەی پەنا بۆ ئەم قاوەخانەیە دەبات و ڕۆژانە دەردەدڵ لەگەڵ خاوەنی کافێکە دەکات و بەو سادەییەی خۆیەوە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دەداتەوە و ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە تێگەیشتن لە دنیا لە ڕێگەی ئەزموونەوە بەدەست دێ نەک خوێندەواری و بڕوانامەی گەورە.
لێرەدا خێزانێکی نەریتی دەبینین لە هیندستانێکدا کە لەسەر ڕێگەی گەشە و ڕەونەقی ئابوورییە بەرەو مۆدێرنە بوون. ئەم خێزانە لە ماڵێکی تەنگ و تاریک و هەژارانەوە لەپڕ دەچنە ڤێلایەکەوە و سەروەت و سامانیان ئەوەندە زۆر دەبێت خۆیان وندەکەن. ئەم خێزانە ئەوەندە نەریتی و پاشکەوتوون بچووکترین بەرکەوتن و نزیکبوونەوە لە سامان و مۆدێرنە هاوسەنگییان تێکدەدات و هەڵدەوەشێنەوە.[1]