پێشنێوەڕۆی سێشەممە #28-11-2023# لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لە #هەولێر#، بە ئامادەبوونی هاوڕێ ڕواندزی: جێگری بەڕێوەری گشتی وەرزش، سەڵاح حەسەن خەسرۆ: سەرۆکی #لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان# ، وەرزشوانە دێرینەکان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی، #ڕێکخروای میتان# بۆ پەرپێدانی میدیای وەرزشی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش، سێ پەرتووکی وەرزشیی پڕۆفیسۆر #هۆشیار عەبدولڕەحمان محەمەد# لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ناسێندرا.
سەرەتا هاوڕێ ڕواندزی سوپاسی ڕێکخراوی میتان و پڕۆفیسۆر هۆشیاری کرد کە بوونە هەوێنی کۆکردنەوەی وەرزشوانە دێرینەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن. هەروها سوپاسی د. هۆشیاری کرد کە سێ پەرتووکی وەرزشی بەسوودی خۆی ناساند و پێشکەشی ئامادەبووانی کرد. وتیشی: دکتۆر هۆشیار وەرزشوانێکی دێرین و ڕۆژنامەنووسێکی چالاک بووە، پەرتووکخانەی کوردی لەڕووی پەرتووکی وەرزشی و میدیای وەرزشییەوە هەژارە، بۆیە ئێمە پاڵپشتی ئەم هەنگاوانە دەکەین و دەست خۆشیان لێ دەکەین. دواتر سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، وەرزشوانە دێرینەکانی وەک شێردڵ تەحسین، موئەیەد مەغدید، سەید ئەحمەد، کەماڵ عەبدوڵڵا و ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سەرهەنگ نەجمەدین گفتوگۆ و پێشنیاری گرنگیان بۆ دەوڵەمەندکردنی پەرتووکەکان، وەرزش و میدیای وەرزشی کوردی کرد [1].
$پەرتووکەکان:$
1- مێژووى یارییەکانى ئۆڵۆمپى هاوینە
2- مێژووى ڕووداوەکانى جامى جیهانى تۆپى پێ 1930-2022
3- وەڵامى 300 پرسیار لە بابەت یاسا نێودەوڵەتییەکانى تۆپى بالە
وێنەگر: جانگیر گەردی
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 270 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!