#ڤینا عیماد حەسەن# یاریزان لە تیمی کۆنگ فوتوای جاگوارە، بەشداری پێشبڕکێی تەکنیکەکانی کۆنگ فۆ کلاسیکی کرد، دوای بەشداری کردنی لە (دووەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی/کۆنگ فو توا) و (بە بەشداری کردنی 20 وڵات) کە هەر وڵاتێک لەنێوان (2 تا 3) یاریزان بەشداریکردبوو و ڤینا توانی لەسەر ئاستی خانمانی پاڵەوانییەتییە جیهانییەکە پلەی دووەم بەدەست بێنێت.
سەبارەت بەم پاڵەوانییەتییە جیهانیە ڤینا عیماد وتی: سوپاس بۆ خوای گەورە و هەروەها خانەوادەکەم کە هەردەم پاڵپشتمن و هەروەها ڕاهێنەری هۆڵەکەمان مامۆستا پشتیوان محەمەد و هەروەها زۆر سوپاس بۆ (کاندیدی فەرمی فیدراسیۆنی توای جیهانی لە ئێراق، مامۆستا ئیبراهیم عەبدوڵڵا پشدەری).
لە کۆتایی ڤینا وتی: بەشداری من دیارە ماوەیەکی زۆر بوو خۆم بۆ ئامادەکرد بوو، بێگومان بە هاوکاری پاڵپشتی ماڵەوە و مامۆستاکانم، پاڵەوانییەتییەکە بەئۆنڵاین بوو، تەکنیکەکانی کۆنگ فۆمان بە ڤیدیۆ تەکنیکەکانم تۆماردەکرا، ئینجا ڕەوانەی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی کۆنگ فۆ کرا، دواتر فیدڕاسیۆن سەیری تێکڕای ڤیدیۆی یاریزانەکانی کوڕان و کچانی کرد، من توانیم لەسەر ئاستی خانمانی پاڵەوانییەتییەکە پلەی دووەم بەدەست بێنم. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 181 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!