جۆری وشە: ناو
واتا:
ئاپۆفیس: Apophis -ئایینناسی- -ئەفسانە- ئەهریمەنێکی خراپەکار لە ئەفسانەی میسری کۆن لە تاریکییەکی ڕەهادا دەژیا. ئاپۆفیس کەسایەتی هەویە و شەیتان و تاریکییە و لەبەردەم خوداوەندی ڕووناکی ڕا و مەعت دائەنرێت. ئەم خوداوەندە مارە هەڕەشەی لەناوبردنی خوداوەندی خۆر ڕای ئەکرد و بۆ ئەم مەبەستەش شەوانە لە جیهانی ژێرزەوی (یان ئاسمان) دا ئەسوڕایەوە. لە سەرەتاوە سێس و مێهن (خودای سەر مار) بەرپرسیار بوون لە پاراستنی ڕا و خەپلەی خۆرەکەی. لە ململانێی نێوان ڕووناکی و تاریکیدا، ئەهریمەن بە چەقۆ و هێمای هاوەڵانی ڕا بریندار ئەبێت. یۆنانیەکان ئەم ئەهریمەنەیان بە ناوی ئەپۆفیس ئەناسی، بەڵام ناوەکەی تری (ئەمپۆس) ە.
ئاپۆفیس 99942: Apophis 99942 ئەستێرەناسی ناو تەنێکی ئاسمانییه تیرەکەی 370 مەترە، ساڵی 2004 دۆزرایەوە و زۆرترین مەترسی هەیە بدات لە زەوی.
#فەرهەنگی شاسوار - وێنەدار - بەرگی 01#
ئامادەکردنی: #سیامەند شاسواری#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End= [1]
Huom: Kurdipedia haluaa kerätä "kaikki" kurdi sanoja ja lauseita kaikista murteista. Auttakaa Kurdipedia ...
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 216 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!