گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی #دھۆک# ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ساڵی ڕابردوو 2023 دەیان پڕۆژە لە سنووری شاری دھۆک جێبەجێکراون و بڕیارە ئەمساڵیش 2024 چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری بخرێنە بواری جێبەجێکردن.
ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سنووری شارەوانی دھۆک بە گوژمەی زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار پڕۆژە جێبەجێکراون، بەشێک لەو پڕۆژانە تەواوکراون و بەشێکی دیکەیشیان لەژێر جێبەجێکردندان، سەرجەمیان 75 پڕۆژەی ھەمەجۆرن، دوای تەواوبوونیان شاری دھۆک دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک وتی: ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک گرینگییەکی زۆری بە درووستکردنی پارک و چاندنی گوڵ داوە و پێنج پارک لە سەنتەری شاری دھۆک درووستکراون بۆ خزمەتی ھاووڵاتییان و نیشاندانی ڕووی جوانی دھۆک لەگەڵ چاندنی ھەزاران دار و نەمام و گوڵ.
ئیسماعیل مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەر ساڵی ڕابردوو لەسەر بڕیاری سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ژمارەیەکی زۆری مامەڵەی ھاووڵاتییان بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەبراون، ئەمساڵیش 2024 کار بۆ جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی دیکە دەکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 231 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!