#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و #بەغدا# بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە، #11-09-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو و تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بەخێرایی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەک دەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بەخێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قوورستر و ئاڵۆزتر دەبن.
جێگری سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند ئامادەیە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی هاووڵاتییان هەرچی هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 163 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!