یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق لە شاری موسڵ و لەنێو کۆمەڵگەی سەدیر بۆ دارستان، یەکەم چالاکی وەرزی 2024 ی یەکێتییەکەی بەڕێوەبرد کە ڕاکردنی ماوە درێژە بوو بۆ ئاستی پێشکەوتوان، لاوان و تازەپێگەیشتووانی کوڕان و کچانی یانەکانی ئێراق.
ئەمە و لەو ڕاکردنە بەهێزەدا و دوای ڕکابەریەکی سەخت دواجار کچانی پێشمەرگە توانیان پلەی یەکەم دەستەبەر بکەن و جامی یەکەم پاڵەوانێتی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بگەڕێننەوە شاری #سلێمانی#.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان (نزار ئەکرەم) سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی کچانی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ڕکابەریەکی بەهێز و چاوەڕوان نەکراومان بەدی کردوو خۆشبەختانە بە چوار کیژە یاریزانی پاڵەوانمان کە بە ڕاستی نازناوی پاڵەوانیان پێدەبەخشین توانیمان نازناوەکەی بەدەست بهێنن و جامی یەکەمی بەرز بکەینەوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، کچانی پێشمەرگەی سلێمانی بە سەرکەوتنە بەردەوامەکانیان توانیان قەڵغانی سەرکەوتنەکانی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بۆ ساڵی 2023 ش بەدەست بهێنن و بیگەڕێنەوە شاری سلێمانی و یانەکەیان، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 216 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!