جەولەی شەشەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق ئەنجام دراو لە بەهێزترین یاری کۆمەڵەی یەکەم، یانەی پیێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا و لەسەر یاریگەی یانەی عەفەک بوونە میوانی یانەی ناوبراو، لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە #09-01-2024# بەڕێوەچوو هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی هەردوو تیم بە گڕوتینێکی بەهێز یاریان کردوو تا کۆتایی گێمی یەکەم و لەگەڵ ئەنجام دانی چەندین هێرشیان دواجار بە خاوێنی یاریگەیان بەجێهێشت.
ئەمە و لە گێمی دووەم ڕکابەرییەکە بەهێزتر بوو پلانی ڕاهێنەران و گۆڕانکارییەکانی نێو یاریگە لە پێکهاتەی یاریزانان جیاوازی لە ئەنجام درووستکردوو تا یانەی خاوەن یاریگە توانیان گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن تۆمار بکەن.
هەرچی یاریزانانی پێشمەرگە بوو بەو ئەنجامە ڕازی نەبوون و لە خولەکی 70 (سالار حسێن) توانی گۆڵی یەکسان کردنەوە تۆمار بکات و دواتر و لە خولەکی 84 #ئەحمەد وەهاب# گۆڵی دووەمی پێشمەرگەکانی مسۆگەر کردوو ئەنجام تا کۆتایی بەو شێوەیە و بە 1-2 گۆڵ لەبەرژەوەندی کوڕانی پێشمەرگە مایەوە.
بەو دەست کەوت و سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان توانیان کۆی خاڵەکانیان بۆ 9 خاڵ بەرز بکەنەوە لە پێنج یاریدا هەرچی یارییەکی دواخراویشیان لە بەرانبەر یانەی مەسافی جنوب ماوە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 223 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!