نوێنەری #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە لیژنەی ماددەی 140 دەڵێت: ئەوانەی داوا لە خێزانە کوردەکان دەکەن خانووەکانی ھەردوو گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە چۆڵ بکەن با بچن ئەو زیادەڕۆیانە لابدەن لە دوای #16-10-2017# درووستکراون.
#دژوار فایەق#، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ئەوانەی داوای چۆڵکردنی ئەو خانوانە دەکەن لە خێزانە کوردەکان، کە لە 2003ەوە تێدا دەژین لە گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە بە بیانووی ئەوەی موڵکی حکوومەتی ئێراقە، باشتر وایە بڕۆن ئەو تەجاوزاتانە لاببەن لە دوای 16 ئۆکتۆبەری 2017 لە #کەرکووک# و شارەکانی تری کوردستان لە سنووری ماددەی 140 درووستکراون.
دژوار فایەق وتیشی: پێویستە حکوومەتی ئێراقی و سوپاکەی ئەو تەجاوزاتانە لابدەن لەسەر موڵکی دەوڵەت کراون لە #بەغدا# و شارەکانی تری ئێراق ئەوجا بێن باسی عەرەفە و گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک بکەن، بۆیە داوا دەکەم لە خێزانە کوردەکان لە کەرکووک و شارەکانی سنووری ماددەی 140 با بچن داوای مافەکانی خۆیان بکەن لە حکوومەتی ئێراقی، چونکە کۆمپانیای نەوت و گاز و سەربازگەکانی ڕژێم لەسەر خاکیی ئەوان درووستکراون، ئەگەر قەرەبووش کرابن قەرەبوویەکی کەم کراون، دڵنیام زۆربەی ھەرە زۆریان ھەر قەرەبوو نەکراون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 194 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!