گۆشەنیگا...
ئەمەوێ بە دڵ خۆشت بوێم
ئەمەوێ بەعیشقەوە
لە ئامێزم بگری
ئەمەوێ
لە بۆنی باخی جەستەم
مەست مەست
هەستەکانت ئاوێتەی هەستەکانم
سەما بکەن
ئەمەوێ شادەمارت
لەگەڵ شادەمارم موتوربە کەی
بە خواستی دڵ ماچم بکەی
بە خونچەی لێو نازم بدەی
ئەمەوێ
سەمفۆنیای هەناسەت
لەگەڵ تیکتاکی کاتژمێرەکەی مەچەکت
لاشەی بەختم بلاوێنێ
گۆشەنیگا و
تاڵ بە تاڵی قژی خاوت
داوی عیشقم بۆ دابنێ
تا هێلانەی
قەلەڕەشەکەی ناو دڵم
بڕۆخێنێ و
لە ناو مردن دەرمبێنێ
#2019-07-24#
دیوانی #پێکەنین بەتامی گریان#
هۆزانەوان #نەسرین تەنیا#
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 260 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!