سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو #15-01-2024# چەند شوێنێکی پارێزگای #هەولێر# بووە ئامانجی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران، ئێمە لە بەرانبەردا ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە تاوانکارییانە دەکەین، کە بەداخەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیلی بێتاوان کە ژن و منداڵیان تێدایە بوونە قوربانی.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەین پەلە بکەن و دەستوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە و پاراستنی سەروەری ئێراق و دووبارە نەکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە وەک سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، فەرمانمان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی ئاساییش و بەرگری و کاروباری دەرەوە کرد بۆ زانینی وردەکارییەکانی هێرشەکە و ئەو زیان و گیان لەدەستدانانەی کە بە خەڵکی مەدەنی گەیشتووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 207 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!