باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێران بێباکانە و نابەرپرسانە لە #هەولێر# هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین و ئەو هێرشە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر ڕایگەیاند، ”بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە کوشندەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەین، کە بێباکانە و نابەرپرسانە خەڵکی مەدەنییان کردووەتە ئامانج، هەروا هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و درۆنەکان بۆ سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر، ئەو هێرشانە تەواو پێشێلکاریی سەروەریی ئێراقن و سەرەخۆشی خۆمان لە قوربانییان ڕادەگەیەنین و ئەو هێرشانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 256 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!