=KTML_Bold=نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی (کوردستان تیڤی) پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:=KTML_End=
یادى بیست و پێنج ساڵەى دامەزاندنى (کوردستان تیڤى) لە بەڕێوەبەرایەتى و تەواوى کارمەندانى پیرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و خزمەتیان دەڕوانم و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
کوردستان تیڤى، کە ڕۆژگارێکى سەخت وەک یەکەمین کەناڵى ئاسمانى لە هەرێمى کوردستان دامەزرا، وەرچەرخانێگى گرنگى ڕاگەیاندنى کوردستان بوو، لەوساوە تا ئێستا هەمیشە کارى کردووە بۆ ئەوەى بەرپرسانە بە ڕاستگۆیى، پیشەیى و هاوسەنگى، پەیامى ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانى گەلى کوردستان بگەیەنێت و خزمەت بە کولتوور و هونەر و وێژە و زمانى کوردى و گەلى کوردستان و پێکهاتەکانى بە گشتى لە وڵات و لە هەندەران بکات.
دەستخۆشییان لێدەکەم و هیواى بەرەوپێشچوون و پێشکەوتنى بەردەوامیان بۆ دەخوازم. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
#17-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 211 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!