ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریى داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودى کۆبووەوە.
وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، هاوخەمیى خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ کۆتاییهێنانە بە هێرش و گرژی و ئاڵۆزییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەم زووانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی سعوودی سەردانی ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی لە مێژینە و تایبەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی کرد و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 296 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!