سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە #16-01-2024# لە داڤۆس، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین بارودۆخی گشتیی ئێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە، شاندێکی وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی قەتەری، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 204 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!