پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە #17-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە مزگەوتى سەواف لە #هەولێر#، بەشدارى لە پرسەى خوالێخۆشبوو شەهید #پێشڕەو دزەیى# و کچە ساواکەیدا کرد کە لە هێرشى مووشەکیى سوپاى پاسدارانى ئێراندا بۆ سەر هەولێر، لەگەڵ چەند کەسێکى دیکەى سڤیل، پێرێ شەو #15-01-2024# شەهید بوون.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرەخۆشى و هاوخەمیى قووڵى خۆى پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکارى بەڕێزى خوالێخۆشبوو کرد و هیواى خواست خواى مەزن گیانیان بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.
لاى خۆیانەوە خانەوادە و کەسوکارى شەهید پێشڕەو دزەیى سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ بەشدارى و هاوبەشیى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕى. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 325 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!