لە وڵاتی لوبنان پاڵەوانێتی تایکواندۆی وڵاتانی ئاسیا بەڕێوەچوو بە بەشداری چەندین یاریزانی وڵاتانی ئاسیاوی، لەم پاڵەوانێتییەش کوڕەکوردێکی دانیشتووی شاری #هەولێر# وەکوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراقی بەشداری کرد ئەویش یاریزان #ئەمین ئیبراهیم# بوو، ئەم یاریزانە کوردە لە کێشی خۆی کە تازەپێگەیشتووانە لە دوو پاڵەوانێتی بەشداری کرد هەم لە پاڵەوانێتی ئاسیا و پاڵەوانێتی بەیرووت ئۆپنی نێودەوڵەتی لەم بارەشەوە (عەلی سەرکەوت) ڕاهێنەری یاریزانی ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: جێگای خۆشحاڵیە کەوا یاریزانێکی کوردی شاری هەولێر لەگەڵ هەڵبژاردەی تایکواندۆی ئێراقی بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا بکات و لەوێش درعی باشترین شەڕکەری ئاسیایی پێدراوە، لە پاڵەوانێتی بەیرووتی نێودەوڵەتیش پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، ئەم یاریزانەی ئێمە ئەمین ئیبراهیم یەکێک لە یاریزانە هەرە بەتواناکانی ئێراق و کوردستانە و ئەم نازناوە بۆ ئەو یەکجار گرنگ بوو، متمانەی تەواویشمان پێ هەیە کە لە داهاتوو بتوانێ ببێتە پاڵەوانی ئاسیا و جیهانیش، ئامادەکاریشمان بەردەوامە بۆ ئامادەکاری پاڵەوانی داهاتووی کوردستان بۆ ئەوەی هەموو کات لە ئامادەباشیدابێ، بۆ پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئاسیاش ئامادەکاری زۆر باشی کردبوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراقی، چاومان لەوەیە زیاتر پەرە بەتواناکانی ئەم لاوە کوردە بدەین بۆ ئەوەی ببێتە جێگای متمانەی هەموو کوردستانیان لە دەرەوە و دەتوانێ کاری زۆر ئەستەم ئەنجام بدات، ئێمەش وەکوو ڕاهێنەری ناوبراو هەرچی لە توانامان بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری ناوبراو و فێرکردنی نوێترین تەکنیکەکانی یاری تایکواندۆ بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورەتر لە داهاتوو بەدەست بهێنێت.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 173 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!