=KTML_Bold=بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد شێخ ڕەشید ژاراوەیی)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید ئەحمەد شێخ ڕەشید ژاراوەیی)مان پێگەیشت، بەو کۆستە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین. ئومێدەوارین، دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#27-08-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 170 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!