تیپی تۆپی فوتساڵی ئافرەتانی #دهۆک# ئەم وەرزە گرێبەستیان لەگەڵ ستافێکی فوتساڵی شاری #هەولێر# واژوو کردووە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی کوردستان لە خولی فوتساڵی یانەکانی کوردستان، ئەم وەرزە #مەزن محەمەد# وەکوو بەڕێوەبەری تیپ خۆی و یاریزانەکانی ئەم وەرزە لە دهۆک دەبن بۆ ئەوەی کچانی دهۆک بکەنە یەکەمی کوردستان و ئێراقیش، لە سێ یاری ئەم خولەش سێ سەرکەوتنیان بەرانبەر کچانی سۆران و کچانی خەڵاتی پێنجوێن و هەڵەبجەی شەهید بەدەست هێناوە و لە ئێستادا 2024 چاویان لە ئەنجامی گەورەیە لە خولەکە، لەم بارەشەوە مەزن محەمەد بەڕێوەبەری تیپی فوتساڵی ئافرەتانی دهۆک بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: زۆر دڵخۆشم لەگەڵیان، چونکە کارگێڕییەکی وەرزشی و کارەکانی ئێمەیان جێبەجێ کرد، وە دڵخۆشن بە هەبوونی ئێمە لە دهۆک بە هەموو لایەک پشتی تیپەکە دەگرن، ئێمە لەگەڵ ئەم یاریزانانە بەردەوام ئەنجامان دڵخۆشکەر بووە لەسەر ئاستی ئێراق و کوردستان، ئێمە گەشبینین کە ئەمساڵ جامەکە دەهێنینەوە شاری دهۆک، من وەکوو ڕاهێنەریش دڵخۆشم بە هەبوونی ئەو تیپە کە ئەمساڵ چوومەتە دهۆک گرێبەستم کردووەچاوم لە ئەنجامی گەورەیە لەگەڵ تیپەکە، لەبارەی یانەکانی شاری هەولێریش مەزن محەمەد وتیشی بەداخەوە چاوەڕێ بووم لە هەولێر ڕێزم لێ بگیرێ، بەڵام کەچی ئەو هەموو ئەنجامە باشە کە من بەدەستم هێناوە، کەچی لە شاری خۆشم جێگام نەبووە و خۆم و یاریزانەکانم لە دەرەوەی هەولێر پەرە بە وەرزش دەدەین، زۆر گلەییم لە بەرپرسانی وەرزشیی شاری هەولێر هەیە کە هیچ پشتگیرییمان ناکەن، وە ئێستا هەڵبژاردەی ئێراق درووستکرایە زۆربەی کچەکانی کوردن و یاریزانی ئێمەن کەچی ئێمەیان لە ستافی ڕاهێنەران دانەناوە و عەرەبێکیان کردۆتە ڕاهێنەر ئەوەش غەدرە لە شاری هەولێر دەکرێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 238 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!