گەڕان بە دوای تەرمی کارگوزارەکەی ماڵی #پێشڕە و دزەیی# بەردەوامە، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی #هەولێر# شەهید بوو.
#ئومێد خۆشناو# پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە #20-01-2024#، د. #سامان بەرزنجى#، وەزیرى تەندرووستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و #ئانۆ جەوهەر#، وەزیرى گواستنەوە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەردەوامى پڕۆسەى گەڕان و پشکنینی تیمەکانى بەرگرىی شارستانىی هەولێر بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارگوزارە فلیپینییەی کە لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی شەهید بوو، سەردانى شوێنى ڕووداوەکەیان کرد.
لە سەردانەکەیان دەست خۆشیان لە تیمەکانى بەرگریى شارستانىی هەولێر کرد کە ماوەى چەند ڕۆژێکە بەردوامن لە هەوڵدان و گەڕان بە دوای دۆزینەوەى تەرمی ئەو ئافرەتە فلیپینیەى کە لە شوێنی بۆردومانەکە گیانى لەدەست داوە و تاکوو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، بەهۆى خاپوور بوونى خانووەکەش، ئەرکی کارمەندانی بەرگریی شارستانی زیاتر قوورس کردووە و بەو هۆیەشەوە 6 کارمەندى بەرگریى شارستانىی بەسووکى بریندار بوونە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 262 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!