هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ# بە هەموو چین و توێژە جیاوازەکانەوە بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل لە #هەولێر# ڕژانە شەقام و بە یەک دەنگ دەڵێن: دوژمنان ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن.
کاردانەوەکانی ئیدانە و شەرمەزارکردنی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش لەلایەن ڕەوەندی کوردی فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆ #21-01-2024# لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هاووڵاتییان بە بەزکردنەوەی وێنەی شەهید #پێشڕەو دزەیی# و شەهید #ژینە پێشڕەو دزەیی#ی، ئیدانەی هێرشە دوژمنکارییەکانی سوپای پاسدارانیان کرد.
هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە بێدەنگی بشکێنێت و سنوورێک لە بەردەم ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، بۆ ئەوەی سەروەری خاکی ئێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 253 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!