#مەسرور بارزانی# سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست لە بەریتانیا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئێراقە.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڤیدیۆی سەردانەکەی بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست لە بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بەریتانیا هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئێراقە.
هەروەها نووسیوویەتی: لە سەردانمدا بۆ ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست، گرنگیی هاریکارییەکانی بەریتانیام بۆ چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەبیرهاتەوە.
لە سەرەتای شەڕی #داعش#ەوە، بەریتانیا ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر کردووە کە مەشق بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 170 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!