گوتەبێژی #وەزارەتی شەھیدان# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا حکوومەت بە پێشنیاری وەزیری شەھیداندا دەچێتەوە بۆ درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دەشڵێت: ھەرکاتێک بڕیارەکە دەرچوو ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت.
عادل حەمەساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# پێشنیاری وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ناردووە بۆ وەزارەتە پەیوەندارەکانی وەک شارەوانی و کشتوکاڵ و داد و دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی پێیدابچنەوە، ئەگەر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بووە بڕیار ئەوە ڕێنمایی بۆ دەردەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان دەشڵێت: خێزانی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان.. ئەوانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی لە بری پێدانی پارچە زەوی یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ درووستدەکرێت، چونکە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکران ماون و سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 181 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!