لە دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی #هەولێر#ی پایتەخت، لە #ئاکرێ#، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە #22-01-2024#، لە شارۆچکەی ئاکرێی سەر بە پارێزگای #دهۆک#، خۆپیشاندانێکی جەماوەری، بە بەشداریی چین و توێژەکان، خۆپیشاندان لە دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستی پێ کرد.
خۆپیشاندەران سەرکۆنەی ئەو هێرشەیان کرد و داوایان کرد کە چیتر هێرشی نەکرێتە سەر هەولێر و خاکی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان نەبنە قوربانیی هێرشیی نەیاران.
شەوی #15-01-2024#، سوپای پاسدارانی ئێران، چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی شاری هەولێر کرد و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید و بریندار بوون. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 260 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!