#کۆسرەت ڕەسوڵ# : #حەمید سابیر# هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ڕاگەیاندن تەرخانکرد .
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس حەمید سابیر
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس، میدیاکاری دێرین و دڵسۆزی کوردستان حەمید سابیر-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس حەمید سابیر هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و وەک ڕاگەیاندنکارێکی دڵسۆز هەمیشە لە ئەرکدا بوو، بێ ماندووبوون خزمەتی دەکرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
براتان کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حەمید سابیر
#22-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 263 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!