ئەمڕۆ چوارشەممە #24-01-2024#، بە ئامادەبوونی #ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری #هەولێر# و چوەی وەی، باڵیۆزی کۆماری میللی چین لە ئێراق و جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندیی گشتیی پارتی و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی پارتی و لیو جیون، کونسڵی کۆماری میللی چین لە هەولێر و عەیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی و وەبەرهێنەر و بازرگان و پیاوانی کار، لە ڕێوڕەسمێکدا لەنێو کونسڵخانەی هەولێری کۆماری میللی چین سەنتەری پێدانی ڤیزای چین کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دڵنیاکردنەوەی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین، بە تایبەتیی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکان، کردنەوەی ئەم سەنتەرەی لە شاری هەولێر بە گرنگ وەسفکردوو و دەست خۆشی لە باڵیۆزخانە و کونسڵخانەی وڵاتی چین کرد بۆ کردنەوەی سەنتەرەکە، کە ئامانج لێی ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتییان، گەشتیاران و بازرگانان و وەبەرهێنەران، لەوبارەیەشەوە وتی: کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای چین لە هەولێر زۆر گرنگە بەلامانەوە، داواکاری ئێمە هەمیشە لە دیدارەکەنمان جەختکردنەوە بوو بۆ کردنەوەی، لە بەر ئەوەی لە پێشوتردا، دەبوایە هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی #بەغدا# یان ئیستەنبولیان بکردبا، بەڵام ئێستا لە هەولێری پایتەخت و بەڕێگەی ئۆنڵاینیش دەتوانن ڤیزای وڵاتی چین وەربگرن.
جێگەی باسە، سەنتەری پێدانی ڤیزای چین ناوەندێکی فەرمی ئەو وڵاتەیە و هاووڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش بکەن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 348 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!