ئەمڕۆ #24-01-2024# لە شارۆچکەی #شەنگال# ڕووفاتی 41 کوردی ئێزدی بەخاکسپێردران و بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدیش دەڵێ، ھێشتا 37 گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە ھەڵنەدراونەتەوە و حکوومەتی فیدڕاڵ کەمتەرخەمە بەرانبەر بە پڕۆسەی ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان.
حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکراوانی ئێزدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ڕاگەیاند: دوای ھێرشەکەی تیرۆرستانی #داعش# بۆ سەر شنگال ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییانی سڤیل ڕفێنران و ژمارەیەکیش شەھید و زیندەبەچاڵکراون، دوای ئازادکردنی ئەو ناوچانە و گەڕان بەدوای گۆڕی بەکۆمەڵدا توانراوە تا ئێستا 92 گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی بدۆزرێنەوە، لەو ژمارەیە تا ئێستا تەنیا 55 گۆڕی بەکۆمەڵ لەلایەن حکوومەتی ئێراق و تیمە نێودەوڵەتییەکان ھەڵدراونەتەوە.
بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوان وتیشی: ئەو گۆڕانەی تا ئێستا ھەڵدراونەتەوە 700 ڕووفاتیان تێدابووە و تەنیا 242 ڕووفات ڕادەستی کەسوکاریان کراون، ئەو 41 ڕووفاتەی ئەمڕۆ بە خاکسپێردراون خەڵکی گوندی #کۆجۆ# و #حەردان# بوونە.
حسێن قائیدی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە ئێستادا 37 گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ ماون ھێشتا کاریان تێدا نەکراوە بۆ ھەڵدانەوەیان، داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین پەلە بکەن لە ھەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی، چونکە کەمتەرخەمی ھەیە لە ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 223 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!