سکرتێری مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #پیرمام# پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەت کرد، کە بەمەبستی سەرەخۆشی سەردانیان کردبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێککەوتی #14-09-2022#، #فازڵ میرانی#، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هەریەکە لە #شۆڕش ئیسماعیل# وەزیری پێشمەرگە و، #سەربەست لەزگین# بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کرد، مەبەستی سەردانەکەشیان سەرەخۆشی کردن بوو لە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی عومەر میرانی، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە ئەنقەرە.
جێی باسە، فازڵ میرانی سوپاسی وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ ئەم سەردانە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 270 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!