ناونیشانی بابەت: گیرانی بۆرییەکانی منداڵدان
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
گیرانی بۆرییەکانی منداڵدان (جۆگەی فالوپ) ئەکرێت نیوەیی بێت یان بە تەواوەتی.
ئەم بۆرییانە هەردوو هێلکەدانی لای ڕاست و چەپ دەبەستنەوە بە منداڵدان و پیتاندنی هێلکە لەناویان ڕوودەدات، ئەگەر کێشەیەک هەبێت لەم بۆرییانە کاریگەریی دەبێت لەسەر دووگیانبوون، بۆ نموونە:
-ئەگەر گیرانەکە نیوەیی بێت ئەگەری ڕوودانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان (حمل خارج الرحم) زۆر زیاد دەبێت.
-ئەگەر گیرانی تەواوەتی بێت لەهەردوولا دەبێتە هۆی ئەوەی خانمەکە نەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی دووگیان ببێت، بۆ ئەم حاڵەتە چارەسەر بریتییە لە منداڵی بلوری. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 243 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!