بۆ شێخ #ئیسماعیل بەرزنجی#
شیعرەکانت ھەورن
بیرەوەری تاڵیان لێدەبارێ.
بیرەوەرییەکانت شیعرن
حەرفی ئاگرین و
بارانی بزەیان لێدەبارێ.
گۆڕینەوەی تەسبێح و
پاڵتۆ و سعاتەکانت
گۆرانییە سریالییەکانت
قسەی ئەبستراکت و
دانیشتنەکانت پۆستن.
گێڕانەوەکانت
واقیعی سحرین
دڕدۆنگیی و ترسەکانت بۆ ئارامییە
تاقەتی چەرەزاتی باڵکۆن و
پیاسەی پارکت نەماوە
جگەرەی مالبۆرۆ و
چارێگێک ئۆزۆ
دوا چەکی مانەوەی ئێوارانتن.
ناوی نووسەر: #باهۆز مستەفا# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 233 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!