بیرەوەری
بۆنی خاک،
دوای تاوە بارانی سەرەتای پایز
بۆنی تۆم بیر دێنێتەوە.
ڕەوی باڵندە کۆچەریەکان
بەرەو ئارامگەیەکی ئارامتر لە مەملەکەتی من
دەمخاتەوە هەمان دۆخی تەنیایی
کاتێک بڕیاری کۆتاییت دا
شەپۆلە سەرشێتەکان،
کە دەکێشن بەو تاوێرانەی
لە عیشقی ئاو بووون بە بەرد
ئەبڵەق بوونی خۆم دێتەوە یاد
ئەو دەمانەی، لەبەردەمت
بۆ دەربڕینی وشەیەک دەبووم بە بت
ناوی نووسەر: #مستەفا نادر# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 248 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!