تاقانەی نیشتمان
درۆ دەکەن ئەوانە برای من نین، من تاقانەی نیشتمانەکەمم
ئەوانەی دەیان گوت برای تۆین
کەمتیارو
گورگ و
چەقەڵ دەرچوون.
براکەم من ئەو درەختەیە، کە بەیەکەوە بریندار دەبین
ئەو لقێکی دەپەڕێ من قۆڵێکم
براکەی من ئەو ئەسپەیە، کە بەسەر پشتی خۆی بۆ شەڕی خاک، دەمباتە شەڕگە
بە یەکەوە بریندار دەبین
ئەو چاوێکی دەڕژێ منیش چاوێکم
براکەی من ئەو کۆترە باریکەیە،
کە بەیانیان بە لکە زەیتوونێکەوە،دێتە بەر پەنجەرەی ژورەکەم
پێکەوە بریندار دەبین،
ئەو باڵێکی دەشکێ و من لاقێکم
هیچ برایەکم نیە، من تاقانەی نیشتمانەکەمم. [1]
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە#