مامان
1
سەعات چەندە؟
هیچ گرنگ نیە، وەرامم بدەیتەوە .
چونکە بۆ من وەک یەک وایە،
سات کازەیوە بێت،
یان درەنگی شەو.
2
چەند شەمەیە؟
گرنگ نیە، وەرامم مەدەرەوە
چ جیاوازییەک نابینم
لەنێوان
ڕۆژی هەزار شەممەو
ڕۆژی یەک شەم.
3
چەندی مانگە؟
تکایە هیچ مەڵێ
لێرە،
ژمارەی ڕۆژەکانی مانگ ،
ڕەنگە هەر تۆزێ کەمتر بێ،
لە ژمارەی ئەستێرەکانی عاسمان.
4
پێم دەڵێی:
ژمارە چەند لەپێ دەکەی؟
من سەری شەمشەمەکوێرەکان دەکەمە پێم.
کەلەپووتەکان هەموویان، پڕ بە پێمن!
5
نێوان تۆ و ژنە دڵخوازەکەت چەند ڕۆژە ڕێیە؟
زیاتر لە سەدەڕێیەک،
لێ؛
بە باڵ پێکدادانێ دەیگەمێ
6
پێم دەڵێی:
تەمەنت چەندە؟
من هێشتا لە دایک نەبوومە،
دایکم،
چاوەڕێی مامانەکەیە!
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 121 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!