ژنێک لەهەنگوین
1
بەر لەخۆر،
تۆهەڵدێیت و
دێیتە بەر پەنجەرەی ژوورەکەم.
ئیدی
ئیشێکم نەماوە بە؛
خۆر
2
کە دێی
گوێم لەخوڕي خوڕی هەنگاوەکانتە
ئیدی پێویستیم نەماوە بە؛
ڕووبار.
3
لەسەر شانمدا دەبی بەکۆترو
دەگمێنی
ئیتر ،
گوێ ناگرم لە داکردنی؛
موزیک.
4
وەک گوڵێک لە هەنگوین،
لەناو لەپمدا،
شین دەبیت.
ئیتر
بۆ چیمە،
هاوڕێیەتی گوڵ وهەنگ.
5
شەو بەڕوتی،
دێێتە ناو پێکی مەی و
تژیم دەکەی لە تریفە
ئیدی،
چیم داوە لە پێکەنینی مانگ
6
تا هەتا
سەرقاڵی ئەژماردنی جوانییەکانی تۆم
ئیدی ،
فریای ئەژماردنی،
ئەستێرەکانی ئاسمان ناکەوم.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە#. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 122 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!