پێشکەشە بە هەموو ئەو شاعیرانەی نەمرن و مردن دەرەقەتیان نایە..
کە شاعیرێک دەمرێ،
ئەستێرە بریندار دەبێ و
هەور سەری پڕ دەبێ لەسەر ئێشەو
باخچە بێ تەکبیرە،
بۆ ڕەوانبێژی گوڵێک..
ڕەشەبا بە لەتێک قاچەوە،
بە گیا دەڵێ/تۆ ئیتر بە پیری لە دایک ئەبی..
گیاش بە باڵندە دەڵێ/پۆزش بۆ فڕین بهێنەرەوە
ئاسمان چاویلکەکەی ونبووە!!!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 82 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!