پاشماوەکانی جەنگ لەمەراسیمێکدا
(1)
جەنگ کۆڵان و جادە قیرتاو دەکات،
شیعر دەچێتە هەتیوخانە،
کتێبەکانیش زبڵخانە!
(2)
تانکەکان سڵاو دەکەن،
ئاوی جۆگە و ڕووبارەکان،
خوڕەی خوێن!
(3)
گوللە تۆپ دەکوکێت،
دڵی مرۆڤ ترس دەڕوێنێت!
(4)
ئاسمان دووکەڵ قووت ئەدا،
زەوی هەناسەی نابینا!
(5)
ئاوێنە لەکەلاوەیەکدا بینینی بەتاڵ،
جانتای کچان کەڕو لاڵ!
(6)
گۆرانییەک لەمیلۆدیادا خەزان،
دەستڕێژی قامچی ئاوەدان
(7)
تفەنگەکان بەناو باخدا فیکە دەکێشن،
نەمام و درەختەکان کەمئەندام!!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 82 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!