_شا و کۆیلەی من_
بە دوای تۆدا
چوومە بنار، تۆ لە زنار بوویت
چوومە زنار، تۆ لە لوتکە بوویت
چوومە لوتکە، تۆ لەناو هەور بوویت و
چوومە ناو هەور،
تۆ لەنێو ئەستێرەکاندا بوویت.
لەسەر ئەستێرەکان هاتمەوە ناو هەور
لە هەورەوە بۆ لوتکە و
لە لوتکەوە بۆ زنار و
لە زنارەوە بۆ بنار و
لە بنارەوەیشەوە بۆ نێو دۆڵ.
تۆ بە دوامدا هاتی
چونکە من و تۆ لە دۆڵێکدا
یەکترمان ناسی و
هەر لەو دۆڵەشە، نیشتمان و ژیان و قەبرمان.
ناوی نووسەر: #ئاريانا ئيبراهيم# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 135 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!