تاریکی بەسەر دڵدا دەهێنێ،
بێدەنگی خاک
قیتاڕی دووکەڵکێش نایهێنێ،
ڕوویەکی نوێ و پاک.
چنگم لە یاخەی قەدەر گیردەکەم، دەقیژێنم،
کوا کلیلی هەژاری گەردوون!
پێم ناڵێیی خولیاو ڕازەکانم،
لەسەر کام ڕێگا ونبوون!
ناڕۆم هەر لێرە وەستاوم،
سوێند بە بۆنی خاک و ئاوم،
سەر نەوی ناکەم هەتا ماوم،
بە دەنگی بەرز دەیڵێمەوە،
نان بۆ هەمووان،
نان بۆ هەمووان!
ناوی نووسەر: #نادیە کۆیی# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 203 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!