پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,389
Kuvat 105,672
Kirjat 19,148
Liittyvät tiedostot 96,380
Video 1,307
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟

پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟
پێنج بنەماکەی #عەبدوڵڵا ئوجەلان# بۆ پەیماننامەیەکی نوێی #لۆزان# چییە؟
نووسینی: #کەمال چۆمانی#
هەمیشە ڕێبەر ئوجەلان بۆ چارەسەریی پرسی کوردان و هەروەها بۆ دانانی ئەلتەرناتیڤ بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد، نەخشەڕێگای لۆژیکی بیرۆکەیەکی خسووەتە ڕوو، پایەی سەرەکی ئەو نەخشەڕێگایە یەکێتی کوردانە لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
ئوجەلان لە 2009 لە دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، داوای پەیماننامەیەکی نوێی لۆزانی کرد لەنێوان کوردان لەنێو خۆیاندا بە ناوی پەیماننامەی لۆزانی کۆمەڵایەتی. ئوجەلان دەیەوێت کورد لەنێو خۆیاندا بێئەوەی دەستکاری هیچ سنوورێکی ئەو چوار وڵاتە بکرێ کە کوردی تێدا نیشتەجێیە، پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتیی لەسەر چەند بنەمایەک گرێبدەن تا دونیابینییەکی دیموکراتیک بۆ ژیان و سیاسەت لەو چوار وڵاتەدا پێش بخات. ئوجەلان پێی وایە ئەگەر کورد بتوانێت ئەو پەیماننامەیە لەنێوان خۆیاندا ببەستن، دەتوانن کاریگەرییەکی کولتووریی، سیاسیی، ئابووری، و کۆمەڵایەتیی گەورە لە هەر چوار وڵات درووستبکەن.
ئوجەلان لەبارەی پەیماننامەی لۆزان وتی: لە تێڕوانینی کوردانەوە، لۆزان تەواونەکراوە. هەروەها چارتەر (میساق) ی میللیش تەواونەکراوە. ئەمڕۆ، کوردان دەیانەوێت ئەو پەیماننامەیە تەواوبکەن بە بەکارهێنانی ڕێگا و چارەسەریی دیموکراسییانە. سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک پێویستە لەنێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابمەزرێت. من دژی کۆمارەکان نیم، بەڵام ئەو کۆمارانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، پێویستە دیموکراتیک بکرێن.
ئوجەلان پارادایمی دیموکراتیک کۆنفیدراڵیزمی وا پێشخستوە کە کورد پێویست ناکات سنوورەکانی دەوڵەتانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سووریا بگۆڕێ بۆ ئەوەی بوون و قەبارەی سیاسی و دەستوورییەکەی ببینرێ، بەڵکوو بە دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتانە کورد لەناو یەکەیەکی دیموکراتیکدا دەتوانێت سیاسەتی خۆجێیی خۆی پێش بخات و لەناو خۆشیاندا پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبێ.
بە بڕوای من ئوجەلان لەبارەی دەستکارینەکردنی سنوورەکان و پرسی پارادایمی نوێی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لەجێی دەوڵەت-نەتەوە، زۆر دورمەودا بیردەکاتەوە، هەروەها ئەو تێڕوانینە کلاسیکییەی تێپەڕاندوە کە مافی چارەنووس تەنیا بە دامەزراندنی دەوڵەت درووستدەبێت. کورد دەتوانێت مافی چارەنووسی خۆی دیاریبکات لەناو چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەی تێیاندا دەژیێ بێ ئەوەی هانا بۆ سەربەخۆیی ببات. کوردی ئێراق گرنگ نییە دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێت یا نا، بۆ نموونە، بەڵکوو بە دیموکراتیزەکردنی ئێراق، کورد پێگەیەکی باشتری دەبێت. ژیانی پارێزراوتر دەبێت.و ئابوورییەکەشی بەهێزتردەبێت. ئەمە بۆ کوردانی سووریا و تورکیا و ئێرانیش هەر ڕاستە. ئەزموونی باشووری کوردستانیش نیشانیدا کە دەکرا کورد نەک هەر خۆی هەرێمەکەی بەهێز بکات، بەڵکوو ڕەنگڕێژی سیاسەتی دەوڵەتەکەش بکات. بە دیموکراتیزەکردنی ئەو چوار دەوڵەتەی کوردی تێدا لەسەر خاکی خۆی نیشتەجێیە، بە بەجێگەیاندنی ئەو پێنج بنەمایەی ئوجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزانی دیاریکردووە، ئەو دابەشبوونەی کورد بۆ چوار پارچە دەبێتە هێز بۆ کوردان نەک لاوازی.
ئوجەلان پێنج بنەمایەی دیاریکردن بۆ ئەوەی ئەو پەیماننامەیە لەسەری دابمەزرێ:
1-بنەمای شەڕ و ئاشتی. شەڕ چییە و ئاشتی چییە، واتا کورد لەگەڵ کێدا لە شەڕە و لەگەڵ کێدا پێویستە ئاشتی بکا. هەروەها بەو مانایەی کورد لەنێوان خۆیاندا شەڕ بەجێدەهێڵن و ئاشتی لە پەیوەندیی خۆیاندا بە بنەما دەگرن.
2-بنەمای یەکێتی: ئوجەلان جەخت لە یەکێتیی کورد دەکاتەوە، دەشڵێت ئەو یەکێتییە بۆ ئەوە نییە ببێتە هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی ئەو چوار وڵاتەی کوردی تێدا دەژیێ. ئەو یەکێتییە بۆ ئەوەش هەر پارچەیە و لە ڕێی خۆیەوە لەگەڵ هەر یەک لەو چوار وڵاتانە بەجیا پرسی خۆی چارەسەر دەکات. لەپاڵ ئەو چارەسەرییانەدا، کورد لەنێوان خۆیاندا پەیوەندییەکانیان و یەکێتییەکەیان بەهێز دەکەن، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانیان گەشەپێدەدەن. ئەو یەکێتییە لەسەر بنەمای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەبێت.
3-بنەمای دیموکراسی: بنەمای دیموکراسی بەوە جێبەجێ دەبێت. کە دەوڵەتانی داگیرکەر کۆی ئەو مادە دەستووری و یاساییە لاببەن کە دژن بە مافەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەیەک، وەک ئەوەی لە ئێراقدا لە 2005 لە دەستووری هەمیشەیی ئێراق ڕویدا. دیموکراسی لای ئوجەلان خاڵێکی جەوهەرییە چونکە بێ هەبوونی دیموکراسیی نە کورد دەتوانێت لە ناوچەکەدا بەشداریی هەبێت نە دەوڵەتانی دیکەش دەتوانن پێشبکەون و لەو سیاسەتی جینۆساید و سڕینەوە دەربازیان ببێ، کە نەک هەر بۆ کورد بووەتە نەهامەتی، بۆ خودی ئەو نەتەوانەی ناوچەکەش بووەتە نەهامەتی. دۆخی ناهەمواری سیاسی و ئابووری ئێران و تورکیا و سووریا ڕاستە قوڕسییەکەی بۆ کورد زیاترە، بەڵام بۆ تورک و فارس و عەرەبیش کەم نییە.
4-بنەمای مافە کولتوورییەکان: نوێکردنەوە و ناساندنی کولتووری کورد.
5-بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک: کە پرسی سیاسەتی دیموکراتیک، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، و ئابووری گفتوگۆیدان بکرێت. سنوورەکانی ئەو جۆرە سیاسەتە دیاری بکرێ و کورد ببێتە خاوەنی پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی هێڵە گشتییەکانی ژیانی کوردی دیاریبکرێن و بگونجێندرێن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەوڕۆ و لەگەڵ ڕۆح و کولتووری کوردی ناتەبا نەبن.
بۆ ئەوە ئوجەلان پێشنیازی کرد سێ کۆنفرەنس ببەسترێن؛ یەکیان لە هەولێر، ئەوی تر لە ئامەد، و هەروەها وەک ئاکتێکی سیمبۆلیک، ئەگەر بکرێ، کۆنفرەنسێکیش لە لۆزان ببەسترێ چونکە لە لۆزان دانی نا بە سەربەخۆیی تورکیا و پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە کە پەیمان بە کورد درابوو مافەکانیان دان پێدا بنرێ. لە پەیماننامەی لۆزاندا ڕاستە باسی پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و ئێسنیکییەکان دەکات، بەڵام تورکیا لەوێدا ئەوەی زیاد کرد تەنیا ئەو پێکهاتانەی کە موسڵمان نین، بەمە پرسی کورد لە پرسێکی ناودەوڵەتییەوە بوو بە پرسێکی ناوخۆیی تورکیا. ئوجەلان هەر لەو دیدارەدا داوایکرد کوردیش ببێتە خاوەنی میساقی میللی خۆی بە ئاماژەدان بە شەش بەندەکەی میساقی میللی تورکیی.
ئوجەلان دەربارەی ئەو کۆنفرانسانەی دەبەسترێن، پێشنیازیکرد: لە کۆنگرەی ئەو پەیماننامەیە کۆمەڵایەتییە نەتەوەییەدا، کوردان دەتوانن گفتوگۆی مەرجەکانی بەدیهێنانی ئەو پێنج بنەمایە بکەن. ئێمە تەنیا لە بەدیهێنانی ئەو پێنج بنەمایەدا دەتوانین ئاشتی و دیموکراسیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێ. وەک پێشتر وتم، ئەو کۆنگرەیە دەکرێت لە #هەولێر# ، #ئامەد# ، و لۆزان ببەسترێت. شوێنەکە گرنگ نییە. ئەوەی گرنگە ناوەرۆکی ئەو پێنج بنەمایە گفتوگۆیدان لەبارەوە بکرێت.
هەروەها ئوجەلان وتی: پێشتر باسم لە پێداچونەوە بە پەیماننامەی لۆزان کردووە. دەمەوێت سەرنجێکی مێژویی بخەمە سەر بەشداریی کوردان لەو کاتدا. لە پڕۆسەی لۆزاندا، کوردان هاوتا لەگەڵ کۆماری نوێی تورکیا یەکێتییان گرێدا. ئەمڕۆ کوردان پێویستییانە نیوەکەی تری لۆزان تەواو بکەن بە پێداچونەوە بەو پەیماننامەیەدا. ئەوەش تەنیا بەوە بەدەستدێت کە ماف و ئازادییەکانی کورد بناسرێن و وجودی یاسای و دەستووریی کورد دانی پێدابنرێ. پێویستیشە کوردان لەسەر ئەوە کار بکەن.
بەستنی کۆنفرەنسێک لە لۆزان لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە، لە خۆیدا کارێکی ناگرنگ نییە وەک هەندێک هاوڕێ ڕەخنەی دەگرن، وا باشترە خودی ڕەخنەکان لە ناوەرۆکی کۆنفرەنسەکە بێ. ئێستا کێشەکانی کورد و کوردستان و ئەو وڵاتانەی کوردیان تێدا دەژیێ، جیاوازترن لە کێشەکان لە 100 لەمەوبەر. بۆ نموونە ناکرێت کۆنفرەنسێک ببەسترێت باسی پرسی گۆڕانی ئاووهەوای تێدا نەکرێ کە وا خەریکە هەڕەشەکانی ڕۆژبەڕۆژ لەسەر خاکی کوردستان زیاتر دەردەکەون. هەروەها کۆنفرەنسەکان لە خۆیاندا ئەرکێکی نەتەوەیی جێبەجێدەکەن، بەڵام دەبێت.نەوەی نوێی کورد دەنگی هەبێت چونکە خەیاڵەکانیان و دونیابینییەکانیان جیاوازترن. ناکرێت کورد لە ئەمڕۆدا کۆنفرەنسێک ببەستێت بۆ نموونە باسی ئەو گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییە گەورانە نەکات کە دونیا بە ئەندازەیەک وەردەچەرخێنن کە کۆی ژیان دەگۆڕێ، بە نموونە ئەو گۆڕانکارییانەی ژیریی دەستکرد لەگەڵ خۆی هێناون، و دەیان پرسی تر. چیتر ناکرێت کورد وەک گەلێکی قوربانی و چەوساوە تەماشابکرێ، دەبێت.بزووتنەوەی ئازادیخوازیی سیاسیی و شۆڕشگێڕیی کورد، بۆ خەیاڵ و ژیانی نەوەی نوێ، بۆ دونیای هاوچەرخ، وەڵامێکی هەبێت ئەگەرنا نەوەی نوێی کورد لەناو بۆتەکەی نیۆلیبڕاڵیزمی نوێ و گۆڕانکارییە خێراکانی دونیا، کە وا دەکەن ئینسان لە خۆی نامۆ و بێ هیوا و سەرگەردان بێ، ون ببێ.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 306 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://kurdistantimes.org/ 01-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: فڕەنسا
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1102 KB 01-02-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,389
Kuvat 105,672
Kirjat 19,148
Liittyvät tiedostot 96,380
Video 1,307
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.344 toinen!