سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی #16-02-2024# باسیان لە دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا کرد.
هەر لە کۆنفرانسى ئاساییشى مینوشن، ئێوارى ئەمڕۆ هەینى 16-02-2024 #نێچیرڤان بارزانى# سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا دەربارەى دەرفەت و بوارەکانى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان دەربارەى دوا پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى، گۆڕییەوە.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئاساییش و سەقامگیرى و هاریکاریى هاوبەشى تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشە و مەترسییەکان لەسەر ئاساییش و ئارامیى هەردوو وڵات، هەروەها باسیان لە دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان و گفتوگۆکان لەمبارەیەوە کرد.
بەرەنگاربوونەوەى مەترسییەکانى تیرۆر و کارى پێکەوەیى وڵاتانى ناوچەکە بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى و چەند بابەتێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 234 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!