ڕۆژی چوارشەممە #06-03-2024# لە سەڵاحەددین، #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان کرا و باڵیۆزی ئازەربایجان ئاماژەی بە پەیوەندییە لە مێژینە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد و داخوازی بەردەوامیدان و پتەوکردنی خستەڕوو، بەتایبەتیی لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئابووریی.
لەلای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی ستایشی پەیوەندیی دوورودریژ و چەسپاوی نێوان ئازەربایجان و کوردستان کرد و هیوای خواست ئەم پەیوەندییە بەردەوام لە بەرەوپێشچوون دا بێت، بەتایبەت لەلایەنەکانی کشتوکاڵ و ڕۆشنبیریی.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، نەسیڕ مامەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان سوپاسی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دووپات کردەوە، لەپای پیشوازی گەرمی و میواندارییەکەی. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 87 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!