سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆبووەوە و ئەو سێناتۆرە ئەمەریکییە پشتیووانیی خۆی بۆ ئاساییش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە #29-02-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیووانیی خۆی بۆ ئاساییش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیووانیی ئەمەریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 81 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!