ناو: خالید
ناوی باوک: ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1976#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
خالید ئیبراهیم، ناوی تەواوی خالید ئیبراهیم محەمەدە، لە ڕێکەوتی 01-07-1976 لە شاری قەڵادزێ لەدایک بووە و تەمەنی منداڵیشی هەر لەوێ بەسەربردووە، ساڵی 2000 لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی #ڕانیە# وەرگیراوە، لە ساڵی 2003 بەشی کۆمەڵایەتی پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە. شارەزایی لە زمانی فارسیدا هەیە و چەند وتار و بابەتێکی وەرگێڕدراوی لە فارسییەوە هێناوەتە سەر زمانی کوردی. یەکەم بابەتی لە ساڵی 1999 لە زمانی فارسییەوە کردە سەر زمانی کوردی، بابەتە بڵاوکراوەکانی زیاتر دەربارەی پەروەردەی منداڵ و کێشە پەروەردەییەکانن. بەڕێوبەری سەنتەری ترووسکە بووە بۆ پەروەردەی پێشوەخت، هەروەها لێپرسراوی ڕێکخراوی (نوا)یە بۆ منداڵانی خاوەن پێداوێستی تایبەت.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1-سەرەتایەک بۆ پەروەردەی تایبەت، چاپی یەکەم، ساڵی 2013.
2-ڕێبەری دەستنیسانکردنی ئۆتیزم، نووسینی وێندی ئێدوارد، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی کەمال، لە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی نوا بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، 2014. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 191 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!