ناونیشانی پەرتووک: شەپۆلەکانی شار
ناوی نووسەر: #ڕەشید حەیدەری#
شوێنی چاپ: سوید
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
شەپۆلەکانی شار لە نووسینی ڕەشید حەیدەرییە و لە شێوەی ڕۆماندا نووسراوە. لە ڕۆمانەکەدا ڕووداوە ڕاستەقینەکان ئاوێتەی خەیاڵ کراون و نووسەر هەوڵی داوە بە زمانێکی ڕەوان و پاراو دایبڕێژێت.
شەپۆلەکانی شار دەربڕینێکی میتافۆرییە. ئاماژەیە بە ئەندامە نهێنییەکانی جووڵانەوەی کورد لە خۆرهەڵات. ئاوڕدانەوەیەکی کورتە لەو پێشمەرگە نەناسراوە بێ چەکانە کە بە کار و تێکۆشانی شێلگیرانە بەڵام پڕ لە ڕەنج و مەترسییان بە گژی هێز و بیری قەتیسماوی داگیرکەردا دەچنەوە و تێدەکۆشن بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادی، ڕووبەری دەریای پڕجموجۆڵی گەل بەرفراوانتر بکەن.
لەم ڕۆمانەدا، ئارام و هەتاو و پەشێو ڕۆڵی شەپۆلەکان دەگێڕن و ئافراوی دەریای خرۆشاوی گەلن. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 62 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!