کودەتا
جادە پشتی چەماندەوە
سیگناڵی ئەژدیهای سەفەر
ناڵاندی و تەنیاییمی لاواندەوە
دەستی هانی خۆشەویستم
دەستی گرتم...
وتی: پێم دە یادگارێ
دەستم نایە سەری سینگم
- نەمداوە پێت مەگەر گوڵم؟
وتی: کوانێ؟
وتم: دڵم!
وتی: ئەوە دەیان ساڵە لە لام دایە
وتم: هانێ گیانیش لەگەڵ خۆتا ببە!
گیانم بوو بە سێ باڵندەی لانەی ئەوین
لەگەڵ دڵدارا هەڵفڕین!
ئاخ!
گەر بۆم بلوێ
لە سەر نەخشەی وڵاتەکان
هەموو جادە و شەقامەکان دەسڕمەوە
ئیزنی کۆچ و سەفەر نادەم
ئەم یاسایە دڵتەزێنە
بە کوودەتای ئەوینداران
لە جیهانا دەبڕمەوە!
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 71 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!